هونه‌رمه‌ندانی ئیلامی بۆ پاڵپشتی کردنی لێقه‌وماوانی کرماشان پیشانگا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن

به‌شی ئیلام- پیشانگایێکی وێنه‌کێشیی دوو هونه‌رمه‌ندی ئیلامی به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یاسر ڕه‌حیمی هونه‌رمه‌ندێکی وێنه‌کێشی ئیلامی و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پیشانگایه‌ بۆ کوردپرێسی وتوووه‌: ئه‌و پیشانگایه‌ له‌ ژێر بابه‌تی ئیلام شاری ئاو و خۆر و به‌ 22 تابلۆی وێنه‌کێشی له‌ به‌رهه‌مه‌کانی جه‌واد سه‌فه‌ری پوور و یاسر ڕه‌حیمی بووه‌ که‌ له‌ ڕۆژی 9ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕه‌حیمی وتیشی: ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پیشانگایه‌ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی سه‌رپێڵزه‌هاوی کرماشان و پاڵپشتیی منداڵانی بێ که‌سوکاری شوێنه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانه‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا زیادیشی کرد: پێشتریش دوو پیشانگا له‌ به‌رهه‌مه‌کانی خۆی و جه‌واد سه‌فه‌ری پوور به‌ ئامانجی پاڵپشتی کردنی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون له‌ شاری ئیلام به‌ڕێوه‌ چووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9698

Your Comment

You are replying to: .
captcha