بەرهەم­هێنانی 25 جۆر ئوتومبێل لە ئێران ڕادەگیرێت

بەشی ئێران/ کوردی- ڕێکخراوی ستانداردی ئێران ڕای­گەیاندووە: بڕیارە لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە بەرهەم هێنانی 25 جۆر ئوتومبێل لە ئێران ڕابگیرێت ئەوەش بە هۆی نەبوونی کوالێتی و ستانداردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە چیتر ئەم ئوتومبیلانە بەرهەم ناهێندرێن:

MVM ۳۱۵ سدان و MVM ۵۵۰ تیگو ۵ سایپا ۱۳۱ و سایپا ۱۳۲بەنزینی و غازی، سایپا ۱۴۱ بەنزینی و غازی، آریو ۱۵۰۰ سی‌سی پژو پارس بە ماتۆڕی XUM، دەبڵی یەک کابین و دوو کابین، مەزدا بەنزینی و غازی، کارا ۱۷۰۰(بەنزینی و غازی)، آسا B ۵۰F ؛ لیفان ۶۲۰، لیفان X۵۰، لیفان X۶۰ جک J۵ هیوندای i۱۰.

ڕێکخراوی ستاندارد لە ساڵی 1393وە بۆ هەڵپێچانی ئوتۆمبێلی ناستاندارد پلانی دانابوو. هەر بۆیەش بەرە بەرە ئەو ئوتومبێلانەی نەیان­توانیبوو کوالیتیی پێویست بۆ ستاندارد کردنیان وەدەست بهێنن هەڵپێچیان و ساڵی داهاتووش ڕێژەی ستانداردی ئوتومبێلەکان گەشتۆتە 85 هەر بۆیەش زۆرینەی ئەو ئوتۆمبێلانەی ستانداردی پێویست وەرنەگرن هەڵدەپێچیەن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئێران

News Code 9696

Your Comment

You are replying to: .
captcha