کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی كانوونی یه‌كه‌م، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و بڕیاره سه‌عات 11ی ئه‌م به‌یانییه به خوێندنه‌وه‌ی وتاری كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌ست به كاره‌كانی بكات.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی له دوو رۆژی سه‌ره‌تای كۆنگره، لیژنه‌كان راپۆرتی خۆیان ده‌خوێننه‌وه و دواتر پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه په‌سند ده‌كرێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه به به‌شداریی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و تا ئێسته روون نییه له‌بری سیستمی سكرتێری گشتی، پێڕه‌وی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت یان هه‌ر به‌و شێوه‌ی جاران ده‌مێنێته‌وه و كه‌سێك بۆ پۆستی سكرتێری گشتی ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ساڵی 2013 بوو، به‌ڵام ئه‌و حزبه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی ناوخۆیی كۆنگره‌ی نه‌به‌ست و هه‌ر له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه پلینۆمیان به‌ست.
دوای فشاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كان به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبانه، یه‌كێتی بڕیاری دا له حه‌وتی ئاداری 2018 كۆنگره ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و بارودۆخی ناوچه‌یی كۆنگره‌ی دواخست بۆ كانوونی یه‌كه‌می 2019.
Your Comment