کوردپرێس:
ماڵپەڕی خەندان ئێوارەی ڕۆژی هەینی 20ی کانوونی یەکەمی 2019 پرۆسەی پێدانی ژمارە بە کاندیدانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا و بە ئامادەبوونی چەند دادوەرێک بۆ چاوێریکردنی پرۆسەکە بەڕێوە چووە.
پێدانی ژمارە بە تەواوی کاندیدی ناوچەکانی دیکە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی گراندمیلینۆم لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
لەلایێکی تریشەوە خەندان زانیویەتی ئەمڕۆ پرۆسەی پێدانی ژمارە بە کاندیدانی سلێمانی بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەكێتی لە هۆڵی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوە، هەروەها پرۆسەی پێدانی ژمارە بە کاندیدانی کەرکووک لە هۆڵی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بەڕێوەچوە، لە ئێستاشدا پێدانی ژمارە بە تەواوی کاندیدی ناوچەکانی دیکە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی گراندمیلینۆم لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ 121 ئەندام زیادکراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی خەندان زیاتر لە 500 ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی خۆیان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن، ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە تەواوبونی ئامادەکارییەکان بۆ كۆنگرهی چواری یهكێتی نیشتیمانی كوردستان دەردەخەن، بە شێوەیەک جگە لە هۆڵی گشتی کۆنگرە چەند بەشێکی دیکەش وەکو ژوری کۆبونەوەی لیژنەکانی کۆنگرە دیاری کران.
15ی ئەم مانگەش لیژنهی پهیڕهوی ناوخۆی یهكێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوەوە و واژۆی لەسەر پەیڕەوی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە کرد، قوباد تاڵەبانی ئەندامی لیژنەکەش رایگەیاند، توانیویانە بەشێکی زۆری داواکاریەکانی هەمو لایەنەکانی ناو یەکێتی کۆبکەنەوە، بەڵام پڕۆژەکە رەشنوسە و "دەبێت کۆنگرە پەسەندی بکات".
بەپێی نەخشەیێک کە پاشکۆی پڕۆژه پەیڕەوی پێشنیازکراو ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و دوێنێ خەندان ناوەڕۆکی نەخشەکەی بڵاوکردەوە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە 121 ئەندام پێکدێت و بەسەر کۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراون و دەنگدەرانی کۆنگرە ناچاردەکرێن لە دەنگدانەکەدا رەچاوی دەنگدان بە کاندیدەکانی سەرجەم دەڤەرەکان بکەن.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە لە 21ی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارەم بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشدا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو پڕۆسەیە تەواو بوون.
رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بۆ كۆنگرهی چوارهمی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگهیاند، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ شهممه كۆنگرەی چوارەمی یهكێتی دەستپێدەكات.
ئاماژهی بهوهش كرد، یەکێک لە خاڵەکانی کۆنگرە خوێندەوەی راپۆرتی سیاسی دەبێت و "تا ئێستا نازانرێت کۆنگرە چەند رۆژ دەخایەنێت".
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەهۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە بهڕێوهدهچێت.
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەهۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە بهڕێوه دهچێت، كۆسرهت رهسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی وتاری دهستپێكی كۆنگره دهخوێنێتهوه.
بهپێی زانیارییهكانی خهندان، له كۆنگرهكهدا زیاتر لە 500 ئەندامی خۆیان بۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن، ئهوهش دوای ئهوهی دوێنێ ههینی تیروپشك بۆناوهكانیان ئهنجامدرا.
بەپێی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، دروشمەکان (ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی چارەی خۆنوسین، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی) دەبێت و لە هەمو ئۆرگانەکاندا رێژەی ژنان 25٪ دەبێت.
ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی لەناو کۆنگرە هەڵدەبژێردرێت و سکرتێری ئەنجومەنەکەش لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا هەڵدەبژێردرێت.
بڕیارە لەدوای دیاریکردنی 121 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتی لەچەند رۆژێکدا کارەکانی هەڵبژاردنی دو ئەنجومەنی رێسادانان و سەرۆکایەتی تەواوبکات.
یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ههروهها ئەنجومەنێکی نوێ بەناوی "دانایان" دیاریدهكات، لهو كهسانه پێكدێن كه خۆیان كاندید ناکەنەوە و پێشتر لە سەرکردایەتی حزبهكهدا بوون.
بەپێی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ، لە دوای کۆنگرەی چوارەم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، بەهەر هۆکارێک کۆنگرە لەکاتی خۆی نەکرا، لە رێگەی پلنیۆمەوە دەتوانرێت یەکجار و بۆ ماوەی سێ تاوەکوو شەش مانگ دوا بخرێت.
Your Comment