ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن پێش مەرجی کۆنگرەیێکی سەرکەوتووانەیە/ ڕێگای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێو باڵەکاندا دژوارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی پێش بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕەهەندی ئەم کۆنگرەیە و ئەگەری گۆڕانکاری لە هەیکەلیەتی یەکێتیی شی دەکاتەوە.

کوردپرێس: دەستەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕۆژی پێنجشەممە 5ی دێسێمبێری 2019 لە کۆبوونەوەیێکدا بڕیاری دا کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە ڕۆژی شەممە 21ی دێسێمبیر ببەستێت. ئەم کۆنگرەیە بە گوێرەی بڕیاری سەرکردایەتیی یەکێتی دەبوو 7ی دیسێمبر بەڕێوەچووبا. مەکتەبی سیاسی ڕۆژی سێشەممە 3ی دیسێمبێر کۆبوونەوەیێکی لەسەر بەڕێوەچوون یان دواخستنی کۆنگرەی چوارەمی حزب بەڕێوە برد بەڵام نەیتوانی بڕیاری لەسەر بدات و ئەم بابەتەی خستە بەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەم ئەنجومەنەیش بڕیاری لەسەر دا. یەکێتیی نیشتمانی لە ساڵی 1975 دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرە و دوو کۆنفرانس و پێنج پلۆنیۆمی ئەنجام داوە. سێهەمین کۆنگرەی یەکێتی دەبوو 1ی جوونی 2010 بەڕێوە چووبا و دەبوو ساڵی 2013 کۆنگرەی چوارەم ئەنجام درابا. بەڵام لە جێگای کۆنگرە پلۆنیۆم بەڕێوە چوو و پاش ئەوەش بڕیاری بەڕێوە بردنی کۆنگرە لە 7ی مارچی 2018 درا بەڵام بەهۆی کێشەی ناوخۆیی بەڕێوە نەچوو.

بەبۆنەی پێگەی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەڕێوە بردنی کۆنگرەی چوارەم لەم قۆناغەدا وەکوو یەکەم کۆنگرەی پاش کۆچی جەلال تاڵەبانی، کە ستراتێژیی ئەم حزبە لە خولەکانی داهاتوودا دیاری دەکات گرنگایەتیێکی تایبەتی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس دیمانەیێکی لەگەڵ "هەرێم کەمال ئاغا" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەباەری کۆنگرەی چوارەم ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

هۆکاری دواکەوتنی چەندین جارەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.

هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هۆکاری ئەوەی کە بڕیاردان لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرە ئەوندەی خایاند و هۆکاری ئاڵۆز بوونی بارودۆخەکە چی بووە دەڵێت: بەپێی ئەو گۆڕانکاریانە کە هەیە وەکوو سەیری پێشکەوتنە سیاسی و ئابوورییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، هەموویان کاریگەریی هەیە لەسەر ئەم ئاراستەیە کە حیزبی پێدا دەڕوات. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی سیاسی گەورەیە کە بە سەرکردایەتیی مام جەلال لە قۆناغێکی سەخت و دژواری کورددا هاتە ساحەوە. لە چەن ساڵ چالاکی نواندنیدا کاریگەریی سەربازی، سیاسی و ئابووریی ڕاستەوخۆی هەبووە بەتایبەتی پاش ڕووخانی ڕەژیمی سەدام کە بەرنامەی ڕاستەوخۆی هەبووە. یەکێتی بە قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانی هاتۆتە ئەم قۆناغەی ئێستاوە. ئەم گۆڕانکارییانە و دۆخی عێراق و ئەم کێشانەی کە کۆمەڵێکیان بەتایبەتی نەخۆش کەوتنی جەنابی مام جەلال و ماڵ ئاوایی کردنی بوون بە هۆکارێک بۆ دواکەوتنی کۆنگرە. ئێستا دوابڕیار درا لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە کە بەتەئکید کۆنگرە لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا واتا 21ی مانگ دەبەسترێت و بەشێک لە کێشەکان بە تەئکید چارەسەر دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەیش ڕێککەوتنی باش کراوە.

کۆنگرەی چوارەم دەرفەتێکە بۆ چارەسەریی کێشەکان و پرسەکانی یەکێتیی نیشتمانی

کۆنگرەی سێهەمی یەکێتیی نیشتمانی 1ی جوونی 2010 بەڕێوە چوو و بڕیار وابوو کە ساڵی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، بەڵام شەش ساڵ دواکەوت. بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوو هەر سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەسترێت، بەم واتایە کە لە سەرەتای دامەزراندنی حزبەوە تا ئێستا دەبوو 14ی کۆنگرە بەڕێوە بچوایەت. ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: سروشتی پێکهاتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتاوە ئەمە بووە کە بیرو هزرە جیاوازەکان لەژێر چەتری خۆیدا کۆ بکاتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی ڕێکخراوی جیهانیی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست-ە و ئازاری و دیموکراسی لە نێو یەکێتی وەکوو پێناسەیێکی ئەم حزبە بووە بە هۆی ئەوەی کە بیر و فیکری جیاوازی تێدا بێت و هەر ئەم بابەتەش بوو بە هۆی ئەوەی کە هەندێک لێک ترازانی تێدا بێت و لە دواکەوتنی کۆنگرەدا کاریگەریی هەبوو. ئەمە واقیعەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەمە هەبووە کە یەکێتی زەرەمەند ببێت و نەتوانێت کەڵگک لە هەموو دەفرایەتییەکانی خۆی ببینێت. بێ گومان لە کۆنگرەی چوارەمدا ئەم کێشانە چارەسەر دەکرێن و نیگەرانییەکانی نێوان کادێری یەکێتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی و دۆستانی یەکێتی کۆتایی پێدێت.

ڕێککەوتن و تەوافوق مەرجی کۆنگرەیێکی سەرکەوتووانەیە

ئێستا گرینگترین بابەت لەباەری پرسی بەستنی کۆنگەری چوارەمی یەکێتیی نیشتمانی چۆنیەتی داخڵ بوون بە ئەم کۆنگرە چارەنووس سازەیە. باڤڵ تاڵەبانی لە سەرکردە گەنجەکان حزب و کوڕی جەلال تاڵەبانی لە وتەکانیدا باس لەوە دەکات کە دەبێت بەبێ ڕێککەوتن و تەوافوق بچنە ناو کۆنگرەوە و دەڵێت کۆنگرەی ڕاستەقینە ئەمەیە. لە بەرامبەردا وتەبێژی یەکێتی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا کۆنگرەی چوارەم بە ڕێککەوتن بەڕێوە دەچێت ڕایگەیاند کۆنگرەیێک بە ڕێوە دەچێت بە ڕێککەوتن و تەوافوقەوە. دەتوانین بڵێن ئەم دوو هەڵویستە واتا ڕێککەوتن لەنێو باڵەکاندا پێش کۆنگرە و داخڵ بوون بە کۆنگرە بەبێ ڕێککەوتن لەسەر هەیکەلیەت و سەرکردایەتی دوو بابەتی گرینگە. هەرێم کەمال ئاغە لەبارەی ئەم دوو هەڵویستە جیاوازە و ئەوەی کە ئەم کێشمەکێشە هۆکارێکە بۆ دواکەوتنی کۆنگرە دەڵێت: هیچ حزبێکی دونیا بەبێ ڕێککەوتنی سەرەتایی ناچێتە ناو کۆنگرەوە، ئەم پرەنسیپەش شۆناسی کاری حزبییە و بەبێ ڕێککەوتن و تەفاهوم و تەوافوق نییە. دووبارە تەئکید دەکەمەوە ئەم بابەتەش تایبەت بە یەکێتیی نییە و هەموو حزبێکی دونیا پێش کۆنگرە کۆمەڵێک لێکگەیشتنیان هەیە بۆ ئەوەی کۆنگرەکەیان سەرکەوتووانە بێت. بۆیە من پێم وایە کۆنگرەی یەکێتی دەبێت بە یەکێتییەوە ببەسترێت بۆ ئەوەی کە سەرکەوتووانە ببێت.

دژوار بوونی ڕێگای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان باڵەکانی حزب لە کۆنگرە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش کۆنگرە دەبێتە چەند باڵی سەرەکییەوە کە بریتین لە باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی، مەلا بەختیار، کۆسرەت ڕەسووڵ، بەرهەم ساڵح و باڵی ناڕازی کە لەلایەن عیماد ئەحمەد و حاکم قاردەوە بەڕێوە دەبرێت. ئەم باڵانە هەندێک ململانێیان پێکەوە هەیە. ئەندامەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە چ هۆکارێک ئەم باڵانە لە کۆنگرەی چوارەمدا کۆ دەکاتەوە و ئایا لە کۆنگرەدا ڕێککەوتن دەکەن، وتی: بێ گومان هەم لێکتێگەیشتن و هەم جیاوازی لە نێوان باڵەکاندا هەیە و دەبێت بزانین کە بەڕێوە بردنی کۆنفرانس وەکوو دەستپێکێک بۆ چوونە ناو کۆنگرە ئەنجام بووە و بەبێ ئەم لێکتێگەیشتنە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوە باڵەکاندا مومکین نەبوو و ئاساییە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێو باڵەکاندا ئاسان نییە. بەڵام لە کۆتاییدا کۆنگرەی سەرکەوتووانە بۆ یەکێتیی نیشتمانی کۆنگرەیێکە کە ڕێککەوتنێکی باش بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لەنێویدا کرابێت. لەوان لەبارەی هەوڵ و تێکۆشانیحزب بۆ گەیشتن بە دیموکراسی و پێبەند بوون بە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها ئەم کۆنگرەیە دەبێت بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکان کە ئێستا لە حزبەکەماندا هەیە چارەسەر بکات و ئامانج باڵای کۆنگرەکە ئەمەیە کە پێداچوونەوە بکرێت بە پڕەنسیپە هزری- سیاسی و فەلسەفییەکاندا و ئامانج و ستراتێژی و ئاکاری حزب لێکبدرێتەە. ڕێککەوتنی بەرایی لەنێوان باڵەکاندا لەباەری پرسە جیاجیاکان کراوە و ئەم ڕێککەوتنە بنەمای سەرکەوتنی کۆنگرەیە.

ئەگەری گۆڕانکاری لە هەیکەلیەت و سەرکردایەتی یەکێتی

گۆڕانکاری بنەڕەتی لە هەیکەلیەتی حزبی یەکێتیی نیشتمانی و سەرکردایەتی ئەم حزبە بەتایبەت پۆستی سەرۆکایەتی حزب لە بابەتە گرینگەکانی هەرێم کەمال ئاغە لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوو پڕۆژەی نوێ هەیە لەباەری گۆڕانکاری لە هەیکەلیەت و سەرکردایەتی یەکێتی کە لە کۆنگرەدا دەبێت موناقیشەی لەسەر بکرێت و ناتوانرێت لە گفتوگۆ میدیاییەکاندا باسی لەسەر بکرێت. باس کردن لە سەرکردایەتی و ئۆرگانە بڕیاردەرەکانی دیکە لە هەیکەلیەتب یەکێتیی نیشتمانی هەنگاوێکی ئەرێنییە کە پاش لێک نزیک بوونەوەی تێڕوانینەکان و هەڵویستەکانی باڵە جیاوازەکان، بڕیاری کۆتایی لەو بارەوە دەدرێت.

دیمانە: حەسەن ساڵحی- بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96941

Your Comment

You are replying to: .
captcha