بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆلریک شانۆن لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "کەنەدا پشتگیری لە بنەمای عێراقێکی یەکگرتوو دەکات، بەڵام ئەوە رێگریمان لێناکات چاومان بە سیمبول و کەسایەتیەکانی سەرجەم گەلانی عێراق بکەوێت".
دەشڵێت "بەتەواوەتی ئازادم کێ دەبینم و لەگەڵ کێدا کۆ دەبمەوە، تەنانەت ئەگەر جوداخوازەکانیش بن، هەروەک لە وڵاتێکی دیموکراسیدا هەیە".
باڵیۆزی کەنەدا لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە پرسیاری ئەوەی لێکراوە ئایا قبووڵیەتی باڵیۆزی عێراق لە کەنەدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کیبیک (کە هەرێمێکی جوداخوازە لە کەنەدا) کۆ ببێتەوە؟ نووسیویەتی "من خەڵکی کیبیک-م و زۆر لە تۆ باشتر لەوبارەیەوە دەزانم".
دوێنێ لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق سەردانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد و سیمبولی نیشتمانیی کەنەدای وەک دیاری پێشکەش بە بارزانی کرد و هەر لە توویتەرەوە وێنەکەی بڵاو کردەوە، ئەوەش بووە هۆی دروست بوونی ناڕەزایەتیی بەشێک لە عێراقییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment