چین چاوی بڕیوەتە کڕینی نەوتی هەرزانی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- کۆمپانیا تایبەتەکانی پاڵاوتنی نەوت لە چین، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سێ وەجبەی نەوتییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کڕیوە و بڕیارە چەند وەجبەی دیکە بگەنە چین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی 2014ەوە بەشێوەی سەربەخۆ دەستی کردووە بە فرۆشتنی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، بەڵام بە بۆنەی ناڕازی بوونی حکوومەتی ناوەندی، نەوتی بەرهەم هێنراوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کە دەگاتە 550000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەشێوەی شاراوە دەفرۆشێت.

بلوومبێرگ لەمبارەوە دەنووسێت زۆرینەی کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان کە ترسی پاشهاتە یاساییەکانی سکاڵای عێراقیان هەیە ئامادە نین ئەم بابەتە ڕوون بکەنەوە. بۆیەش زۆرینەی کڕیارانی نەوتی هەرێم بە شاراوە مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن. جگە لەمەش نرخی هەرزانی نەوتێک کە بەشێوازی شاراوە دەفرۆشرێت کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە.

گۆڤای بلوومبێرگ لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەنووسێت: کۆمپانیا تایبەتەکانی پاڵاوتنی نەوتی خاو لە چین کە بەدوای کڕینی نەوتی خاوی هەرزاندان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەیان زیاتر دەبێت یەکێک لە کڕیارانی نەوتی ئەم ناوچە خۆبەڕێوەبەرەی باکووری عێراقن.

بە گوێرەی ئەم گۆڤارە، کۆمپانیا تایبەتەکانی چین لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سێ وەجبە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانیان کڕیوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوانەی بلوومبێرگ پشتی پێبەستوون کۆمپانیای دۆنگیان کەیرۆن کیمیکاڵ و دۆنگیانگ هایکە کیمیکاڵ دوو کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی خاون لە چین کە کڕیاری نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانن.

بلوومبێرگ دەشنووسێت کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن و یەک لە هۆکارەکانی زیاتر بوونی کڕیارەکان نرخی هەرزانی ئەو نەوتەیە لەچاو نرخی نەوتی وڵاتانی دیکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96917

Your Comment

You are replying to: .
captcha