نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتالیا جەخت لە تۆکمەکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى بەرگریى ئیتاڵیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لۆرێنزۆ گێرینى، وەزیرى بەرگریى ئیتاڵیا و شاندێکی یاوه‌ری کە ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە لە هەولێر بەڕێوە چوو، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوپاسى ئیتاڵیاى کرد بۆ ئەو هاوکارى و پشتگیرییە سەربازییانەى لە شەڕى داعش له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا پێشکەش بە هەرێمى کوردستانى کرد و رۆڵى پسپۆڕانى سەربازیى ئیتاڵى لە مەشق پێکردن و راهێنانى پێشمەرگە به‌رزنر خاند.

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا رێز و پێزانینى وڵاتەکەی بۆ هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە کە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعشدا رۆڵیکى گەورەیان بینى و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان کرد، هەروەها بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە، نیشان دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیرانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، باڵيۆزى ئيتاڵيا له‌ عێراق و كۆنسوڵى ئيتاڵيا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌يێک له‌ پله‌داران و راوێژكارانى ئيتاڵى ئاماده‌ بوون.

هاریکارى و هەماهەنگیى ئەمنیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر، دوایین دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، پێشهاتەکانى سووریا و دۆخى ناوچەکە تاوتوێ كران.

لە ئێستادا 800 راوێژکاریای ئیتالی لە هەرێمی کوردستان راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن و زیاتر لە 15 هەزار پێشمەرگە لەسەر دەستی ئەو راوێژکارانە راهێنانیان وەرگرتووە.

هاوکات ساڵانە کۆنسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر نۆ هەزار ڤیزا دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96915

Your Comment

You are replying to: .
captcha