گفتوگۆی تەلەفۆنیی عەبدولمەهدی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە هه‌ر هه‌وڵێکی لاوازکردنی حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێته‌ هانده‌ر بۆ زیادبوونی ئاژاوه‌ و پشێویی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا لەم پێوەندییەدا نیگه‌رانیی واشنتنی له‌باره‌ی بۆردوومان کردنی هه‌ندێک له‌ دامه‌زراوه‌کانی له‌ عێراق گه‌یانده‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌کات بۆ راگرتنی.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێکی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق، ماک ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا به‌ رێگای ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی کردووه‌، سه‌ره‌ڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ جه‌نگی دژی تیرۆر و پاڵپشتی کردنی کۆششی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ پارێزگاری کردن له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌ ته‌واوی عێراق، نیگه‌رانی واشنتنیشی له‌باره‌ی بۆردوومانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یێکی ئه‌مه‌ریکی ده‌ربڕیوه‌.

ئێسپه‌ر داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی کردووه‌، رێوشوێنی پێویست دژی ئه‌و کرده‌وانه‌ بگرنه‌به‌ر، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌، هه‌ر هه‌وڵێکی لاوازکردنی حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێته‌ هانده‌ر بۆ زیادبوونی ئاژاوه‌ و پشێوی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96896

Your Comment

You are replying to: .
captcha