کوردپرێس:
شممەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی ئیئتیلافی سائیروون لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای تێپەڕبونی 16 ساڵ بەسەر ڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری و دەست­پێكردنی پرۆسەی سیاسی، ئێستا عێراق لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژووییدایە.
ناوبراو ڕوونیشی كردووەتەوە، گەل لە رێگەی خۆپیشاندان و مانگرتنە بەردەوامەكانیانەوە بە دەنگی بەرز دەڵێت "دوبارەكردنەوەی حكوومەتی پشككاری بەهەمان دەموچاوەكانی پێشووەوە ڕەت دەكەینەوە و ناگەڕێینەوە ماڵەكانمان تا ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی نەهێنین، ئەویش بنیادنانی عێراقێكی نوێیە لەسەر بنەما نەتەوەیییەكان".
پەرلەمانتارەكەی سائیروون بە پێویستی دەزانێت سەرۆك كۆمار، كە پارێزەری دەستوورە لە ئاست بەرپرسیارێتییەكەیدا بێت و گوێ لە دەنگی گەل بگرێت، هەروەها دەرگا لەبەردەم نوێنەرەكانیاندا بكاتەوە و بەدەم داواكارییەكەیانەوە بچێت بۆ ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیرانێكی سەربەخۆ، كە بەشێك نەبووبێت لە پرۆسەی سیاسیی ئێستا.
Your Comment