کوردپرێس:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 15/12/2019 له به‌یاننامه‌یێکدا شانه‌ی ڕاگەیاندنی ئه‌منی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، له دۆڵی زه‌غیتون له باشووری ڕیاز له که‌رکووک، چه‌کدارانی داعش په‌لاماری ئۆتۆمبێلێکی ئازووقه‌ی سه‌ر به فیرقه‌ی ئالیاتی پۆلیسی فیدراڵییان داوه، خراپی که‌شوهه‌واکه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان کوشتووه".
شانه‌ی ڕاگەیاندنی ئه‌منی عێراق ئاشکرای کردووه، هێرشه‌که به چه‌کی سووک ئه‌نجام دراوه و سه‌ره‌نجام دوو ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی کوژراون.
به‌رده‌وام له ناوچه جیاجیاکانی عێراق چه‌کدار و شانه نوستووه‌کانی عێراق کرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌لاماری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌کان و خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی پێشتر له‌ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوه توندڕهوهکهدا بوون.
Your Comment