په‌رله‌مانتارێكی گۆران: عێراق به‌دواداچون بۆ پرسی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ''له‌مه‌ودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌دواداچوون بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وتی هەرێمی كوردستان و عێراق ده‌كات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ''دوای ئەوەی كە بەنووسراوی رەسمی داوام لە ئەنجومەنی وەزیران و ''عادل عه‌بدولمه‌هدی'' كرد كە بەدواداچوون و ڕێگری بكات لە بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێم كوردستان و كەركووک و مکوسل بە تەنكەر لە وڵاتی توركیا، نوکسراوەكەم پاڵپشت كرد بە چەندین ڤیدۆ و رەسم كە دەریدەخات چۆن دەبرێت و ئاودیوی دەكرێت لە وڵاتی توركیا ،پێش چەند رۆژێک وەڵام درامەوە.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا '''نووسینگەی سەرۆک وەزیران بە نوکسراوێكی نهێنی ژمارە ( م .ر .و/س/٢د) كە بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەم كەیسە و بابەتەكەیان ئاراستەی ئاسایش نەتەوی كردکوە لە عێراق بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن و رێگری بكەن لە بەتاڵان بردنی نەوتی عیراق و هەرێم، ئێمە هەر بەردوام دەبین بۆ ڕێگری كردن لە بە تاڵان بردنی نەوتی عیراق و هەرێم بۆ وڵاتانی تر''.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96881

Your Comment

You are replying to: .
captcha