بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ پاش ماوەیێک ژمارەیێک لە هێزە ئەمریکییەکانی بە بیانووی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکان بۆ سووریا گەڕاندەوە و جیهازاتی قورسی سەربازیی لەو ناوچانەدا جێگیر کرد.
ڕیچارد بلەک، سیناتۆری ئەمەریکی لە ویلایەتی ڤیرجینیا دەڵێت ئەو کاتەی کە ئەمەریکا خەریکی کشانەوە لە سووریا بوو بەستێنی بۆ ئاشتیی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی فەراهەم کرد بەڵام پاش بڕیاری گەڕانەوەی هێزەکانی پڕۆسەی ئاشتیی تێکدا.
ناوبراو بە سپۆتنیکی وتووە ئەگەر ئەمەریکا دووبارە دەستوەردانی نەکردبا کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەیانتوانی لەسەر ڕێگاچارەیێک ڕێکبکەون بەڵام گەڕانەوەی نایاسایی هێزە ئەمەریکییەکان بۆ داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا پڕۆسەکەی تێکدا و شەڕیش لە سووریا درێژتر دەکاتەوە.
ڕیچارد بلەک جەختی کردەوە خاوەنی نەوتی سووریا، خەڵکی سووریان و ئەمەریکا بۆی نییە کۆنترۆڵی بکات و ئەمەش هەوڵێکی نایاساییە.
ئەم سیناتۆرە ئەمەریکییە دەڵێت هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردەکان لە سووریا تا ڕادەیێکی زۆر پرسی پێکهێنانی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردیی هەڵوەشاندەوە چوونکە ئێستا ئەو ناوچانەی کوردەکان کونترۆڵی دەکەن زۆرینەی حەشیمەتەکەی عەرەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment