بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌نوێترین تویتیدا مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات پێشوازیی له‌بڕیاره‌كه‌ی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ده‌كات بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان و نووسیویه‌تی: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران په‌یامێكی ڕوون و ڕاشكاوه كه ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ده‌ی 21دا ڕێگه پێنه‌دراوه و هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه".
جەنەراڵ كۆبانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕێگه له توركیا ده‌گرێت كه كۆمه‌ڵكوژیی دژی كورد ئه‌نجام بدات و كوردستانی سووریا داگیر بكات.
ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ بڕیاری بەجیۆناساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی پەسەند كرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەران بەڕەسمی دانی بەجینۆسایدی ئەرمەنەكاندا نابوو.
بڕیاره‌كه‌ی ئەنجومەنی پیران نیگه‌رانیی ئه‌نقه‌ره‌ی لێكه‌وته‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ڕایگه‌یاند: "ئه‌م بڕیاره كارپێكراو نییه، پابه‌ند نابین پێوه‌یی و بریارێكی شه‌رمه‌زاریی به سیاسی كردنی مێژوییه. ئه‌وانه‌ی مێژو بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنن، هه‌رگیز ناتوانن به‌نادیده‌گرتنی راستییه‌كان به‌ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. ئه‌م بڕیاره هاوكات هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌یه بۆ زیانگه‌یاندن بۆ هه‌وڵه‌كانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment