پێنتاگۆن داوا دەکات تورکیا واز لە تاقی کردنەوەی سیستەمی مووشەکیی ئێس400 بهێنێت

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر تورکیا نیازیەتی بگەڕێتەوە سەر هێڵی ڕاستی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت خۆی لە دەس سیستەمی مووشەکیی ئێس400 ڕزگار بکات.

کوردپرێس:

میلیتاری تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت جاناتان هافمەن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن بە هەواڵنێرانی وتووە یەکەم هەنگاو بۆ توانەوەی بەستەڵەکی پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا ئەوەیە تورکیا دەس لە سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 هەڵبگرێت کە لە ڕووسیای کڕیوە.

ناوبراو جەختی کردەوە تاکە چارە بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان تورکیاو ئەمریکا ئەوەیە تورکیا دەست لە سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 بهێنێت.

وتەبێژی پێنتاگۆن ئەوەشی زیاد کرد کە هیچ هێمایێک نیە بۆ ئەوە دەلالەت لە نیازی تورکیا بۆ وازهێنان لە ئێس400 بکات. دیارە تورکیا دەیهەوێت بە ڕێبازێکی دیکەدا بڕوات.

ئیدمیراڵ ویلیام بایرن جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش وتوویەتی تورکیا دەستی کردووە بە تاقی کردنەوەی سیستەمی مووشەکیی ئێس400ی ڕووسی و ئەوان ئاگاداری ئەو تاقی کردنەوەیە هەن بەڵام نیشانەیێک نابینن لەوەی تورکیا لە مەیداندا سیستەمە مووشەکییەکەی بەکار هێنابێت.

لەم دوایییەشدا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەش کار دەکرێت بۆ سزادانی تورکیا ئەوەش بەهۆی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس400ی ڕووسی.

ئەمریکا وەک یەکەم سزا، تورکیای کردە دەرەوەی لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئیف 35 و ئەو فڕۆکە ئێف 35ئانەش کە تورکیا کڕیبووی ڕادەستی نەکرا.

News Code 96867

Your Comment

You are replying to: .
captcha