کوردپرێس:
ڕۆژی ێنجشەمە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیی بەڕێوە برد و لە لێدوانەکانیدا حەشدی شەعبیی بەوە تۆمەتبار کرد هەڕەشەیان لێ کردووە.
وەکو کاردانەوەیێکیش، لەدوای نوێژی هەینی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە تازە خوورماتوو خۆپێشاندانێکیان ساز کرد و رێگەی سەرەکیی بەغدا- کەرکووکیان داخست و داوایان کرد بەڕێوەبەری پەروەردە داوای لێبوورن بکات بەبیانووی ئەوەی ناوبانگی حەشدی شەعبیی زڕاندووە.
Your Comment