مێهرەجانی سەرانسەریی کاریکاتۆری بۆکان دەبووژێتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگیی شورای ئیسلامیی شاری بۆکان ڕای­گەیاند: ئەو شورایە مێهرەجانی سەرانسەریی کاریکاتۆری بۆکان دەبووژێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالد یووسفی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی بەفرانبار لە مەراسیمی ڕێزگرتن لە نووسەران و توێژەرانی بۆکانی کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوەچوو، ئەسەفی خۆی بۆ بەڕێوەنەچوونی مێهرەجانی کاریکاتۆری بۆکان دەربڕی و وتی: بەداخەوە بۆکان نەگەیشتۆتە ئەو پلە و پێگەیە کە مافی خۆیەتی.

ناوبراو درێژەی دا: شورای ئیسلامیی شاری بۆکان دەیهەوێت مێهرەجانی سەرانسەریی کاریکاتۆری بۆکان زیندوو بکاتەوە و داواشمان لە محەمەد مەحموودی کاریکاتۆریستی بۆکانی کردووە گەڵاڵەی مێهرەجانەکە دابڕێژێت.

شایانی باسە مێهرەجانی سەرانسەریی کاریکاتۆری بۆکان یەکێک لە بەناوبانگترین مێهرەجانەکانی وڵاتە و لەو 9 خولەدا کە بەڕێوە چوو، بەناوبانگترین کاریکاتۆریستەکانی ئێران بەشدارییان تێدا کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9685

Your Comment

You are replying to: .
captcha