کوردپرێس:
باب مەنندز و جەیمز ریش دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیێکیان لەو ئەنجومەنە جووڵاند بۆ سزادانی تورکیا بەهۆی هرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا و کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی. ئەندامانی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەمریکا بە زۆرێنەی دەنگ ئەو پڕۆژەیەیان پەسەند کرد.
سێناتۆرەکان ئێستا چاوەڕوان دەکەن میچ مەک کانل سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنەکە ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی نوێنەران باس بکات بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی بکات. ناوبراو پێشتر داوای کردبوو ئەندامانی ئەنجومەنی نێونەران تێفکرینی زیاتر لە سەر کەیسی سزادانی تورکیا بکەن.
مانگی ڕابردووش ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیێکی هاوشێوەی ئەم کەیسەی بۆ سزادانی تورکیا پەسەند کرد ئەوەش بە هۆی هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بەڵام تا ئێستا بۆ دەنگدان پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.
بلۆمبێرگ نووسیویەتی بەگوێرەی ئەو یاسا تێپەڕێندراوە، بەرپرسانی باڵای تورکیا و خاوەن پلە سەربازییەکان و کەرتی وزە و پیشە و سیستەمی داراییی تورکیا کە لە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردی سووریا دەستیان بووە سزا دەدرێن.
Your Comment