کوردپرێس:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی لە كۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا روونی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لە ئاوێتەکردنی کورد کردووە لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق بکەن.
لاڤرۆڤ جەختی کردەوە، بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەست پێبکەن و ئاماژەی بەوەش دا، بژاردەی سەربازی دۆخی سووریا چارەسەر ناکات و ئەوەی بە لای ئەوانەوە گرنگە دەست­پێکردنی پڕۆسەی سیاسییە لە رێگەی لیژنەی دەستوور.
Your Comment