نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سووریا كێشەی كورد نییە 

بەشی سووریا- پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامی دانیشتنەکانی ئەستانە لەبارەی ڕەوشی سووریا، نوێنەری ئەو وڵاتە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە سووریا کێشەی کورد بوونی نیە بەڵکوو کورد بەشێکە لە سووریا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 11ی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەستانەی کازاخستان لەبارەی ڕەوشی سووریا بڵاو کرایەوە و پاش بڵاو بوونەوەی ئەنجامەکە، بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەستانا و پرسی كورد ڕایگەیاند لە سووریا كێشەی كورد نییە، كورد بەشێكە لە مێژووی سووریا.

جەفعەری ڕەخنەی توندی لە تورکیا گرت و ڕاشیگەیاند توركیا پابەندی هیچ لە رێككەوتنەكان نەبووە.

شایانی باسە بەپگوێرەی ڕاگەیێندراوی دانیشتنەکانی ئەستانە،ئەو دانیشتنە حوکمی خۆسەری لە سووریا ڕەت كردووەتەوە و جەختی كردووە لەسەر یەكپارچەیی و سەروەریی خاكی سووریا.

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە كە چەند جارێك بەرپرسانی خۆسەری كوردستانی سووریا داوای گفتووگۆیان لە حكوومەتی دیمەشق كردووە بۆ رێككەوتن لەسەر ئایندەی کوردەکانی سووریا، بەڵام حكوومەت، بوونی ئیدارەی كوردی لەوێ ڕەت دەكاتەوە.

لەلایێكی دیكەوە ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای سووریا ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم فۆڕیان لە كوردستانی سووریا كۆنترۆڵ كرد بەپێی رێككەوتنی توركیا و ڕووسیا.

News Code 96834

Your Comment

You are replying to: .
captcha