پارێزه‌رانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوایێک ئاراسته‌ى داواکارى گشتیی بۆرسا دەکەن

بەشی تورکیا- پارێزه‌رانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌رى زیندانی­کراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) داوایان ئاراسته‌ى داواکارى گشتیی بۆرسا کرد به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیکردنى بریکاره‌که‌یان.

کوردپرێس:

پارێزه‌رانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رازیه‌ تورگوت، ڕێزان ساریجا، سه‌رباى کۆکلو و ئیبراهیم بیلمه‌ز، "به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دیدارى نوێ و سه‌ردانیکردنى گرتووخانه‌ى سزا قورسه‌کانى دوورگه‌ى ئیمراڵی، داواکارییێکى نوێیان پێشکه‌شى داواکارى گشتیى کۆماری له‌ بورسا کرد".

ارێزه‌ران ڕایانگه‌یاند" نه‌ورۆز ئویسال و رێزان ساریجا، پارێزه‌رانى ئۆجه‌لان دوایین جار له‌ رۆژى 7-8-2019 چاویان به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان که‌وت، له‌و کاته‌وه‌ش چه‌ندین جار داواکارییان پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ دیدارى ئۆجه‌لان و سه‌رجه‌میان ڕه‌ت کراونه‌ته‌وه‌".

پارێزه‌رانى ئۆجه‌لان، نه‌ورۆز ئویسال و رێزان ساریجا دواى هه‌شت ساڵ له‌ 2ى نیسان، 22ى نیسان، 2ى حوزێران، 18ى حوزێران و دواینجاریش له‌ 7-8-2019 چاویان به‌ ئۆجه‌لان که‌وتووه‌، له‌و کاته‌یشه‌وه‌ رێگه‌ به‌ پارێزه‌ره‌کانى ئۆجه‌لان نه‌دراوه‌ بچنه‌ ئیمراڵى و چاویان به‌ بریکاره‌که‌یان بکه‌وێت.

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که‌ له‌ڕێگه‌ى هه‌وڵێکى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ند ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگرى له‌ 15ى شوباتى 1999 له‌ نایرۆبى پایته‌ختى کینیا ده‌ستگیرکرا و دواتر گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ تورکیا.

News Code 96833

Your Comment

You are replying to: .
captcha