کوردپرێس: لەمبارەوە مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌رباره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا به‌هۆی كڕینی سیستمی S-400ـی رووسی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی هه‌ڵه به ئاراسته‌ی توركیا هه‌ڵبگرێت، ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ڵامی واشنتن ده‌داته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، ئه‌وكاته ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بنكه‌كانی ئینجه‌رلیک و كۆرجیک ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه هێزه‌كانی توركیای تێدایه هێز و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدانییه و واشنتن به‌رده‌وام پێشنیازهكانمان ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سزاش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌كان ده‌بێت.
مەولوود چاوشئۆغڵۆ راشیگه‌یاند: " توركیا بۆ كڕینی جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی F-35 به رووی هه‌موو لایێک و رووسیاشدا كراوه‌یه".
لای خۆیەوە خڵووسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری ئێس400 نابێت و پێویستە بیر لە چارەسەرییێكی ئەوتۆ بكەنەوە كە بۆ ھەمیشە توركیا ببێتە خاوەنی ئێس 400 و سیستمەكە كارا بكەن و تاقیبكەنەوە. لەو چوارچێوەیەشدا راھێنانی كارمەندان بۆ بەكارھێنانی ئێس 400 بەردەوامە و ئەم مانگە تەواو دەبێت. ئەوان لەو باوەڕەدان كە بەھاری ساڵی داھاتوو ئێس 400 كارا بكەن.
ئاكار ئاشكراشی دەكات، بۆ كڕینی كاروانێكی دیكەی سیستمەكە لەگەڵ رووسیا لە دانووستاندان.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمەریكا چەندین جار داوای لە توركیا كردووە كە لە كڕینی ئێس 400ی رووسی پاشگەز بێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment