بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدی لە تویتێکدا باسی ئەوەی کرد، بانگ لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکەن لەبەرامبەر گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بێدەنگ نەبن. لەبەرئەوەی نیشتەجێ کردنی ملیۆنێک ئاوارە لە گرێ سپی و سەریکانی و ناچەکانی تر بە واتای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دێت.
هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک داوای کرد، هەوڵ بۆ گەڕانەوەی خەڵکە رەسەنەکەی بدرێت و ئەمریکاش لەم ڕووەوە هاوکار بێت.
ڕەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەفتەی ڕابردوو باسی ئەوەی کردبوو، پڕۆژەیان هەیە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان دروست بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment