جەخت لەسەر درێژەی هاوکارییەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا ڕایدەگەیێنێت وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا جەختی لەسەر درێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایدەگەیێنێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەڵێنی دا کە وڵاتەکەی هاوکاری قوربانییانی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان بدات.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ ئان لوێما، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆ بووەوە. ئاژگەیی راگەیاند "ئان لوێما پێی راگەیاندم پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی باشدا تێپەڕدەبن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و پشتگیری لە بواری پێشخستنی کشتوکاڵ و مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ناتۆ دووپات کردەوە کە لە ساڵی داهاتووی دەستپێدەکەن".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو شەپۆلە یەک لەدوای یەکانەی ئاوارە و پەنابەران کە ڕوویان لە کوردستان کردووە، بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە داوای هاوکاریم لە هۆڵەندا کرد، هۆڵەنداش بڕیاری داوە هاوکاریی ماددی بۆ قوربانییانی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان بنێرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96828

Your Comment

You are replying to: .
captcha