یەكێك لە ئەندامانی خێزانە هەڵەبجەیییەكە لە ئێران گیانی لەدەست دا

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- یەكێك لە ئەندامانی ئەو خانەوادەیەی هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی چوبونە ئێران و لەلایەن باندێكی دزیكردنەوە هێرشیان كرایە سەر، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

کوردپرێس:

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن "چیا ناسڕ" كە لەگەڵ هێمن باقی هاوسەری و دایكی چووبوونە ئێران بەمەبەستی سەردانیكردنی پزیشك، پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

لەوبارەیەشەوە نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە كەناڵی "ڕووداو"ی وتووە "شەوی ڕابردوو (دووشەممە 9-12-2019) چیا ناسڕ بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانی جەستەیەوە لە نەخۆشخانەیێكی پارێزگای ورمێ‌ گیانی لەدەستداوە ‌و ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنەوەی تەرمەكەیین، هەموو خەرجییەكەشی لە نەخۆشخانە‌ و گواستنەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان لەسەر ئەركی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەبێت".

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە باری تەندروستیی هاوسەرەكەی چیا و عەزیمەی دایكیشی جێگیرە.

هەفتەی رابردوو لەلایەن چەند كەسێكەوە بەمەبەستی دزیكردن هێرشكرایەسەر ئەو خێزانە هەڵەبجەییە و دواتر ئاگریان لە جەستەیان بەردرا، بەڵام دایكی چیا نەسوتێنرابو تەنیا بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەر و بریندار كرابوو، دواتر لەڕێگەی ئەوەوە ڕووداوەكە زانرابوو.

لەو چوارچێوەیەشدا كۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رایگەیاندبوو، ئەو كەسانەی تۆمەتبار بوون ‏بە سووتاندنی ئەو خانەوادەیەی هەڵەبجە، لە ورمێ ‏دەستگیر كراون

News Code 96824

Your Comment

You are replying to: .
captcha