توركیا ژمارەیێک داعشى دیكه‌ ره‌وانه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه‌

بەشی تورکیا- توركیا 11 چه‌كدارى دیكه‌ی داعشى ره‌وانه‌ى فه‌ره‌نسا كردوه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ش بۆ وڵاته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، 11 چه‌كدارى به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌یان كردوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌كانی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

توركیا له‌ 11-11-2109وه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكی وڵاتانى ئه‌ورووپان، پێشتریش چه‌ند وه‌جبه‌یێكى دیكه‌ی ره‌وانه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96812

Your Comment

You are replying to: .
captcha