کوردپرێس:
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە کۆڕبەندی بەرگریی نیشتمانیی ریگن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا وێڕای حاشاکردن لەوەی بەڵێنیان بە کورد دابێت سیستەمی ڕێڤەبەرییان بۆ زامن بکەن، ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێزەکانیان مانۆڕێکی سەربازییان لە باکووری سووریا کۆتایی پێهێناوە و گوتیشی، ژمارەی سەرباز و راوێژکارە سەربازییەکانیان لە سووریا لە دەورووبەری 600 کەس دەبن.
مارک ئیسپەر لەبارەی ئەو پرسەوە باسی لەوەش کردووە، لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ سوپاسالاری ئەمریکا.
چەند رۆژێک پێشتر ئیسپەر باسی لەوە کرد، هێزەکانی هاوپەیمانان قسەی زۆریان کردووە و هەندێک لە هاوپەیمانان دەیانەوێت هێزی خۆبەخش بنێرن بۆ سووریا و گوتیشی "ئەگەر وڵاتێکی هاوپەیمان یاخود ئەندامێکی هاوپەیمانیی ناتۆ 50 کەسمان پێبدات، لەوانەیە بتوانم 50 کەس بکێشمەوە".
سوپای ئەمریکا دەڵێت، هەوڵی رێگری­کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەدەن. لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە لەندەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەوە لە سووریا ماونەتەوە تا دڵنیا بن کە داهاتی نەوت ناکەوێتە دەستی گروپە چەکدارییەکان.
Your Comment