وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هیچ وەعدێکمان بە کورد نەداوە سیستەمی ڕێڤەبەرییان بۆ دامەزرێنین

بەشی جیهان- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ بەڵێنێک بە کورد نەدراوە لەبارەی دامەزراندن یان دەستەبەرکردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری بۆ کورد، دەشڵێت ئەگەر پێویست بکات هێزی زیاتر دەنێرنە سووریا.

کوردپرێس:

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە کۆڕبەندی بەرگریی نیشتمانیی ریگن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا وێڕای حاشاکردن لەوەی بەڵێنیان بە کورد دابێت سیستەمی ڕێڤەبەرییان بۆ زامن بکەن، ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێزەکانیان مانۆڕێکی سەربازییان لە باکووری سووریا کۆتایی پێهێناوە و گوتیشی، ژمارەی سەرباز و راوێژکارە سەربازییەکانیان لە سووریا لە دەورووبەری 600 کەس دەبن.

مارک ئیسپەر لەبارەی ئەو پرسەوە باسی لەوەش کردووە، لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ سوپاسالاری ئەمریکا.

چەند رۆژێک پێشتر ئیسپەر باسی لەوە کرد، هێزەکانی هاوپەیمانان قسەی زۆریان کردووە و هەندێک لە هاوپەیمانان دەیانەوێت هێزی خۆبەخش بنێرن بۆ سووریا و گوتیشی "ئەگەر وڵاتێکی هاوپەیمان یاخود ئەندامێکی هاوپەیمانیی ناتۆ 50 کەسمان پێبدات، لەوانەیە بتوانم 50 کەس بکێشمەوە".

سوپای ئەمریکا دەڵێت، هەوڵی رێگری­کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەدەن. لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە لەندەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەوە لە سووریا ماونەتەوە تا دڵنیا بن کە داهاتی نەوت ناکەوێتە دەستی گروپە چەکدارییەکان.

News Code 96802

Your Comment

You are replying to: .
captcha