بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە پێشودا دوای ئەوەی کە دەستی بەسەر جەرابلوس و ئەلبابدا گرت، قایمقامی بۆ ناوچانە داناوە، هەروەها لە ئێستادا تورکیا سیستەمی بانقی لەو شارانەدا داناوە و چەند مارکێتێکی تورکی کردووەتەوە و هەروەها چەند بەشێکی زانکۆی لەو شارانەدا کردووەتەوە و بەستونی بە زانکۆی گازی ئەنتابەوە.
عەبدوڵا ئێرین پارێزگاری ئورفە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: ''لەگەڵ ئەنجومەنی کار بەڕێکەری گرێ سپیدا لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە لەم هەفتەیەدا ١٨٠٠ گەنجی سووری وەربگرن، ئەم پۆلیسانە پاراستنی ئاسایشی شارەکەیان دەدرێتە ئەستۆ، پاش گرێ سپی وا بڕیارە لە سەرێکانییش ژمارەیێک سەرباز وەربگیرێن''.
پارێزگاری ئورفە لە درێژەی قسەکانیدا وتی ''ئەم هێزانە کە وابڕیارە لەم هەفتەیەدا ١٨٠٠ کەسیان چاوپێکەوتنیان لەگەلدا بکرێت و پاشانیش دابمەزرێن، لە هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێکانی کارەکانیان ئەنجام دەدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەشێوەیێکی باش ڕاهێنانی سەربازیان پێ ئەنجام دەدرێت دوای ئەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن''.
پارێزگار باسی لەوەش کرد کە بە سێ هەنگاو ئەم ژمارە پۆلیسە دادەمەزرێت و ژمارەی هەمویان لە نێوان ٣٥٠٠ بۆ ٤٠٠٠ پۆلیسدا دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment