کوردپرێس: جانین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردووەتەوە، نیگەرانی ڕێكخراوەكەی لە ڕەوشی عێراق و هێرشەكانی سەرخۆپیشاندەران دەربڕیوە و داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە هەرچی زووە كاربكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە دژ بە خۆپیشاندەران دەکرێت.
بلاسخارت لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بە هێرشەكانی شەوی هەینی شاری بەغدا كردووە و دەڵێت: "ئەو هێرشانەی شەوی هەینی كوژران و برینداربوونێكی زۆری لێكەوتووەتەوە و کارێکى وەحشیگەرانەیە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین ناسنامەی ئەوكەسانە ئاشكرا بكات كەهەستاون بەو کارە".
دوێنێ لە ئەنجامی تەقەکردنی ژمارەیێک چەکدار لە خۆپیشاندەران لە بەغدا نزیکەى ٢٥ کوژران و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment