کوردپرێس:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ره‌سمیی سووریا(سانا) بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی هەینی 6ی کانوونی یەکەمی 2019 ژماره‌یێک چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"ی نزیك شارۆچكه‌ی دێرزوور.
ئاژانسه‌كه بڵاویشی كرده‌وه، هێرشه‌كه له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه، كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته بنكه‌كه و ئه‌وانیش به تۆپباران وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
هەواڵەکەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا لە کاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە بەرپرسێکی هەسەدە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە گوتیشی دەنگی ئەو تەقینەوانەی لەو ناوچەیە بیستراوە بەهۆی مەشق و راهێنانی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان بووە نەک هێرشی چەکداران.
سوپای ئەمەریکا بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، ئەرکیان "پاراستنی" کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریایە.
له ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری سوپای ئه‌مه‌ریكای له سووریا راگه‌یاند و هاوكات سوپای توركیا ده‌ستی به له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا كرد. دواتر "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و نه‌وتی سووریا ده‌مێننه‌وه و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment