پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ

بەشی سووریا- سوپای ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی له‌ باكووری سووریا ته‌واوكرد و 600 سه‌رباز بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌ناڵی RTی رووسیا بڵاویكرده‌وه‌، كاروانێكی گه‌وره‌ی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ.

به‌ گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه‌كه‌، كاروانه‌ رووسییه‌كه‌ به‌ یاوه‌ری هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی "عه‌ین عیسا"ه‌وه‌ چووه‌ته‌ قامشلۆ.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، باسی له‌وه‌ كردبوو، ژماره‌یەک هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی له‌ بنكه‌ی "حمه‌یمیم"ه‌وه‌ ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "قامشلۆ" كراوون.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌ نوێیه‌كانی ره‌وشی سه‌ربازی باكووری سووریا، بڵاویكرده‌وه‌، "رووسیا و توركیا رێككه‌وتنێكی نوێیان كردووه"‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌، گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی "مه‌برووكه‌"ی نزیک له‌ "سه‌ری كانی" له‌ باكووری "حه‌سه‌كه‌" ده‌كشێنه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا رووسیا به‌ڵێنی داوه‌، له‌ وێستگه‌كه‌وه‌ كاره‌با بۆ "سه‌ری كانی" دابین بكات و رێكخراوی "مانگی سووری سووریا" سه‌رپه‌رشتی رێگه‌ی وێستگه‌ی كاره‌باكه‌ ده‌كات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96771

Your Comment

You are replying to: .
captcha