پشکى کورد لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانى عێراق ‌ یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی هەموارکردەوە و پشكی كوردیش له‌ كۆمیسیۆنه‌كه‌ دیاری كرا.

کوردپرێس: به‌پێی هەموارى یاسا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، کۆمسیۆنى هەلبژاردن له‌ نۆ كه‌س پێكدێت و پشکى کوردیش لەو کۆمسیۆنە دوو ئه‌ندامە.

هەروەها وەک لە هەموارەکەدا هاتووە كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ حه‌وت دادوه‌ر و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت پێكدێت.

لە دانیشتنى پەرلەمانى عێراق کە لەبارەى گۆڕین و هەموارکردنەوەى یاسای کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بوو یاساکە بە چەندین دەستکارییەوە هەموار کرایەوە.

پەرلەمانى بڕیاری دا بەرپرسانى ئێستای کۆمسیۆنى خانەنشین بکرێن و بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش بۆ فەرمانگەکانى دیکەى حکوومەت دەگوزارێنەوە.

بەپێى هەموارى یاساکە فەرمانبەرانى کۆمسیۆن لە شوێنى خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارى لەسەر بەرپرسان و بەڕێوەبەرەگشتییەکاندا دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96769

Your Comment

You are replying to: .
captcha