پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند/ سێ پێشمەرگە شەهید بوون/ وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیێندراوی دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ خانه‌قین داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و بارەیەوە بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە 4ی کانوونی یەکەمی 2019 له‌ گوندی ده‌ككه‌ی سنووری خانه‌قین چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیكەش بریندار بوون.

لەو هێرشەدا، هەریەک لە لوقمان نجم لە دایکبووی 1986، زياد خليفه سوڵتان لە دایکبووی 1986 و مەعرووف محەمەد مەحموود لە دایکبووی 1975 شەهید بوون و هەریەک لە شوان مەجيد و صلاح ابراهيم محەمەد برینداربوون.

سه‌ره‌تا به‌ هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته ‌سه‌ر سەر لیوای سێی هێزی پێشمەرگە و دواتر چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هێرشه‌كه‌یان تێكشاندووه‌.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، شەوی ڕابردوو له‌ په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش، له‌ خانه‌قین، بۆ سه‌ر لیوای 3ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌یێک پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و بریندار بوون، له‌ ئاكامیشدا په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێنرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشیی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، لەماوەی ڕابردوودا، چەندین جار هۆشداریان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو ڕووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش داوا لە هاوپەیمانان ده‌كات، كه‌ کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنکردنی ئەو هێزە تیرۆریستییە بگیرێت.

News Code 96759

Your Comment

You are replying to: .
captcha