توركیا و ڕووسیا 13ه‌مین ده‌وریه‌ی هاوبه‌شیان له‌ سووریا ئەنجام دا

بەشی سووریا- سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا، 13ه‌مین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانییان له‌ ناوچه‌ی كۆبانێ ئه‌نجام داوه‌.

کوردپرێس:

به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا، 13ه‌مین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانییان له‌ ناوچه‌ی كۆبانێ ئه‌نجام داوه‌.

لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو، هه‌ردوولا به‌ چوار زرێپۆش به‌شدارییان له‌ ده‌وریه‌كه‌دا كردووه‌ و فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش یاوه‌ریی ده‌وریه‌كه‌ی كردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت، توركیا و ڕووسیا به‌ درێژایی 56 كیلۆمەتر و قوڵایی حه‌وت كیلۆمەتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانرابوو ده‌وریه‌كه‌یان ته‌واو كرد.

دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ نۆی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوردستانی سووریا، ڕووسیا و توركیا ئاگربه‌ستیان له‌باره‌ی سووریاوه‌ راگه‌یاند، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سووریا و توركیا بكشێته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا توركیا و گرووپه‌كان هێرشه‌كانیان ڕاده‌گرن، هاوكات ده‌وریه‌ی هاوبه‌شی ڕووسیا و توركیا ئه‌نجام ده‌درێت.

News Code 96745

Your Comment

You are replying to: .
captcha