مامۆستای زانکۆی کامبریدج: خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە مەترسیەوە

بەشی جیهان- دوکتۆر برجۆ ئوزچلیک بڕوای وایە درێژەپێدان بە خۆپیشاندانەکان لە عێراق مومکینە ژمارەیێک لە دەسەڵاتە ئیدارییەکانی کورد کەم بکاتەوە بۆیەش کوردەکان نیگەرانن لە گۆڕانکاری لە دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆپیشاندان لە عێراق دواجار بوو بە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کە دۆستی کوردەکان دێتە ئەژمار. پاش ئەم ڕووداوە بوو کە سەرکردایەتیی کورد بەشێوازی جیدیتر چاویان لە بابەتەکە کرد و بە دەرکردنی چەند بەیاننامەیێک کاردانەوەیان نیشان دا.

برجۆ ئۆزچلیک توێژەری زانستگای کامبریدج دەڵێت نیگەرانیی کوردەکان نیشاندەری کارتێکەریی خۆپیشاندانەکانە لەسەر داهاتووی باکووری عێراق. کورد نیگەرانی ئەوەیە دەسەڵاتەکەی کەم بکرێتەوە.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز بڵاوی کردۆتەوە هۆشداری دەدات مومکینە پاش ڕۆیشتنی عەبدولمەهدی و هەوڵدان بۆ چاکسازی لە دەستووری عێراق حکوومەتێک لە عێراق بونیاد بنرێت کە وڵات بەشێوەی مەرکەزی ئیدارە بکات و دەسەڵاتی زۆر بە حکوومەتە ناوچەییەکان لەوان هەرێمی کوردستان نەدات کە کاروباری خۆیان جێبەجێ بکەن.

توێژەری زانستگای کامبریدج زیادی دەکات کوردی عێراق پێشتر ئاوڕیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق نەدەدایەوە بەڵام ئێستا یەکەم پێکهاتەی عێراقن کە نیگەرانی گۆڕانکارییەکانن.

پێشتر ژمارەیێک لە سیاسەتوانانی عێراقی لەوان نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک لەبارەی چاکسازی لە دەستووری عێراق و دوور خستنەوەی کورد لە کەرکووک هۆشدارییان داوە.

لە کۆتاییدا دوکتۆر برجۆ ئوزچلیک هۆشدار دەدات ئەگەر دۆخی عێراق بەم شێوەیە درێژی ببێت سیستەمی ئیدارەدانی وڵات بەرەوە سیستەمێکی ناوەندی دەڕوات و کوردەکان دەسەڵاتی ئێستایان لەدەست دەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96735

Your Comment

You are replying to: .
captcha