بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کورد لە سووریا دژایەتیی ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپیی لەوان ئەڵمانیای لێکەوتەوە و ئەم وڵاتە هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت.
بەڵام گۆڤاری «دی پی ئای»ی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە پاش تێپەڕبوونی چەند هەفتە بەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا، ئەڵمانیا دووبارە هەناردە کردنی چەکی بۆ تورکیا دەست پێکردووەتەوە.
میدیا ئاڵمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە چەند ڕۆژ پێش ئێستا وجبەیێکی سەربازی بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا بەڕێکراوە.
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە پاش هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا مۆڵەتی هەناردە کردنی چەک بۆ تورکیا دەرکراوە.
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیێکدا کە دی پی ئای بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئەو کەرەستانە هەناردە کراون بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاری سەربازییان پێناکرێت و ناتوانرێت لە سووریا کەڵکی لێوەربگیردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment