سه‌رپه‌ره‌شتیاری قایمقامێتیی شاری سه‌وڵاوا ده‌ستنیشان کرا

به‌شی کوردستان- به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان له‌ ڕێگای حوکمێکه‌وه‌ فه‌رزاد شه‌مس جێگری قایمقامی شاری سه‌وڵاوای وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیاری قایمقامێتیی ئه‌و شاره‌ ده‌ستنیشان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی مه‌فاخری قایمقامی پێشووی شاری سه‌وڵاوا له‌ ئیداره‌ی پارێزگاریدا پۆستێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رگرتوووه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ به‌همه‌ن مورادنیا له‌ ڕێگای حوکمێکه‌وه‌ فه‌رزاد شه‌مسی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیاری قایمقامێتیی شاری سه‌وڵاوا دیاری کرد.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا به‌ ئاماده ‌بوونی فه‌رمانبه‌رانی قایمقامێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کان ڕێز له‌ ماندوو بوونی عه‌لی مه‌فاخری گیرا و فه‌رزاد شه‌مس وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتی قایمقامێتی ناسێندرا و ده‌ستی به‌ کار کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9673

Your Comment

You are replying to: .
captcha