کوردپرێس: لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانى هەموو ئامادەییێکى بۆ هاوکارى و پشتگیریى هەر هەوڵێک لەپێناو ئارامى و سەقامگیرى و چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختى لە گرنگیى یەکڕیزى و تەبایى و پێکەوە کارکردن و لێکگەیشتن و بنیاتنانى متمانە لەنێوان لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکان لە سووریا کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان و دۆخى سووریا و ئامادەیى و رۆڵ و کاریگەریى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێویستیى تەبایى و یەکترقبووڵ کردن لەنێوان پێکهات و لایەنەکان لە سووریا و کارکردن لەپێناو چارەسەرى کێشەکان و گێڕانەوەى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە، نیگەرانیى خۆیشیان لە هەوڵەکانى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە و کار و ڕەفتارى چەکدارانى توندڕهوى ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان دا.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment