نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەردانی ئیماراتیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەبوزەبیی کرد و چاوی کەوت بە محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیێک لە شا، سەرکردە و وەزیرانی وڵاتانی دیکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەبووزەبی کرد و لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر داواى فەرمیى شێح محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى بۆ به‌شداريكردن له‌ رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات بۆ فڕۆكه‌وانيى گه‌وره‌ى فۆرمۆلا يه‌ك بووە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى چاوى كه‌وت به‌ هه‌ر يه‌ك له‌ محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌ممه‌د بن راشد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆكوه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه‌، ئه‌رمين سه‌ركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستەم مينيخانۆف، سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له‌ شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌‌ و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى رێوڕه‌سمه‌كه‌.

دواى ته‌واوبوونى رێوڕه‌سمه‌كه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 96717

Your Comment

You are replying to: .
captcha