کوردپرێس:
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا کۆ بووەوە و پێکەوە باسیان لە بارودۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کرد.
مەزڵووم کۆبانێ لە بارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "شەرەفمەندین ئەمڕۆ میوانداری ئەلێکسەندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریامان کرد، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان ئەنجامدا، رێککەوتین لەسەر بڵاوەکردنەوەی هێزەکانی رووسیا لە هەریەک لە عامودا، تەلتەمر، عەین عیسا؛ ئەمەش لە پێناو ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە".
مەزڵووم کۆبانێ ئەوەشی نووسیوە، "خوازیاری هەوڵی هاوبەشی زیاترین بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەمان".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment