مەزڵووم کۆبانێ: خۆمان ئامادە کردووە بۆ هێرشی دوبارەی تورکیا

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تورکیا بەردەوامە لە هێرشی ناوبەناو بۆ تەل تەمەر و کۆبانێ و ئێستاش هێزەکانی سووریای دیموکرات خۆیان ئامادە کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی دوبارەی سوپای تورکیا.

کوردپرێس:

له‌ لێدوانێكدا مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات –هه‌سه‌ده‌- رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆسه‌ر ته‌لته‌مر و كۆبانێ نموونه‌ی ئاشكرای پێشێلكردنی ئاگربه‌ستن له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

مەزڵووم کۆبانێ وتیشی، توركیا به‌له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆر له‌سه‌ربازه‌كانی ده‌ستی له‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست به‌له‌شكركێشییه‌كانی بكاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بازنه‌ی كۆنترۆڵكردنی هێزه‌كانی فراوانتربكات.

فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كۆبانێ و ته‌لته‌مر راده‌ستی رژێمی توركیا و روسیا ناكرێن و له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا ده‌مێننه‌وه‌.

هێرشه‌كانی توركیا و گروپه‌ سوریه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ 9 ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر باكوری سوریا ده‌ستیان پێكرد و دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كانی گرێ سپی و سه‌رێكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ دوو رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا له‌ 17 و 22 ی ئه‌و مانگه‌دا ئاگربه‌ستی له‌و ناوچانه‌ راگه‌یاند، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی هه‌سه‌ده‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی.

News Code 96713

Your Comment

You are replying to: .
captcha