بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى زیقار بڕیارى ده‌ستگیركردن و رێگه‌گرتن له گه‌شتكردنى بۆ فه‌ریق جه‌میل شمه‌رى ده‌ركردوه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق روونیشی كردوه‌ته‌وه: بڕیاره‌كه به‌هۆى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌وه بوو له‌لایه‌ن شمه‌ریه‌وه كه بوه‌ته هۆى كوشتنى خۆپیشانده‌ران له پارێزگاى زیقار.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌ریق جه‌میل شمه‌ریی وه‌ک سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى زیقار دیارى كردوە به‌ڵام به‌هۆى رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى پارێزگاكه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ران كوژران و بریندار كران له‌كاره‌كه‌ى دوورخرایه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment