هاوسەرۆکی هەدەپە داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان کورد و تورک دەکاتەوە

بەشی تورکیا- هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا، پێویسته‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لاببرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتی دیموكراتی هه‌رێمه‌كان "ده‌به‌په‌"، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی له‌ توركیا قۆناغی ئاشتی و چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌، پێویسته‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لاببرێت.

هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكار بن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی و ئازادی، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار هێزێک نییه‌ بتوانێت ئاشتی بهێنێته‌ئاراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاک پارتی له‌ ده‌سه‌ڵات لاببرێت و له‌گه‌ڵ گه‌لانی توركیا قۆناغی ئاشتی بهێننه‌ئاراوه‌.

په‌روین بوڵدان قوربانیی هاوڕێكانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و ئاشتی هێنایه‌وه‌ بیر، له‌وانه‌ش، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هه‌روه‌ها سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی گشتیی "ده‌به‌په‌"، كه‌ به‌هۆی ده‌ستگیركردنیه‌وه‌ به‌ نامه‌یێک به‌شداریی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی كرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96708

Your Comment

You are replying to: .
captcha