پێویستە هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی پێویستە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێكدا بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هێرشەكانی تیرۆرستان بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆ و تەقینەوەكانی شاری کەرکوک رایگەیاند: "تیرۆرستان بارۆدۆخی ئێستاى عێراق و ئەو ناسەقامگیریەی کە لە وڵاتدا هەیە قۆستۆتەوە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆرستی و جێبەجێ کردنی پلانە قێزەونەکانیان، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بۆشاییێکی ئەمنی لەو ناوچانە هەیە."

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "پێویستە بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی کە لەو ناوچانە هەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت، چوونکە تاوەکوو ئێستاش تیرۆرستان هەڕەشەن بۆ سەر ئەو ناوچانە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96706

Your Comment

You are replying to: .
captcha