موقتەدا سەدر: بەشداری لە حكوومەتى نوێی عێراقدا ناكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەى رەوتى سەدر دواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى رایگەیاند: بەشداری لە حكوومەتى نوێی عێراقدا ناكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر سەرکردەى رەوتى سەدر لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر دەستلەكاركێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لەلايەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت ئەوا هاوپەیمانییەتییەکەى (سائیرون) بەشدار نابێت لەو حكوومەتە نوێيەى كە پێكده‌هێنرێت.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداریش ناکەن لە گفتوگۆی ليژنەكانى پەرلەمان تایبەت بە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و كۆميسيۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەو لێدوانەى موقتەدا سەدر دواى ئەوە دێت کە دوێنێ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە فەرمى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96705

Your Comment

You are replying to: .
captcha