کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاتەکەی كرد.
دوێنێ هه‌ینی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و وتی: "له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌یانتوانی وه‌ک پێویست له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن".
ناوبراو وتیشی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م و ده‌خوازم په‌رله‌مان كارێک بكات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان بێت".
بڕیاریشه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment