٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١١:٤٩
پارێزگاری زیقار دەستی لە کار کێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەک کاردانەوەیێک بەرامبەر توندوتیژیەکانی رۆژی پێنج شەممەی پارێزگاکەی، پارێزگای زیقار دەستی لەکارکێشایەوە.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقاردا زیاتر لە 30 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 250 کەسیش برینداربوون، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین عادل دەخیلی پارێزگاری زیقار دەستیلەکارکێشایەوە.

دانیشتوانی زیقار جەمیل شمەری بەرپرسی یەکەمی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران، هاوکات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتی ئەو بەرپرسە ئەمنییەی کردوە کە بچێتە بەغدا و وتەی خۆی لەوبارەیەوە بدات

News Code 96690

Your Comment

You are replying to: .
captcha