شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری په‌رله‌مانی کوردستان ڕای­‌گه‌یاند: به‌م زووانه‌ شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: شاندێک له‌ په‌رله‌مانی کوردستان پێکهاتوو‌ له‌ ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی به‌م زووانه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.

ناوبراو وتیشی: ڕه‌خساندنی بوارێکی گونجاو بۆ گفتوگۆی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یه‌‌.

تاڵه‌بانی زیادی کرد: ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان و ڕێکخراوی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێکی سه‌ردانه‌که‌ و ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی دوو لایه‌ن ئاماده‌ بکه‌ن پێکه‌وه‌ لە په‌یوه‌ندیدان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "سکای پرێس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9662

Your Comment

You are replying to: .
captcha