به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: شاندێک له په‌رله‌مانی کوردستان پێکهاتوو له ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی به‌م زووانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
ناوبراو وتیشی: ڕه‌خساندنی بوارێکی گونجاو بۆ گفتوگۆی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یه.
تاڵه‌بانی زیادی کرد: ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان و ڕێکخراوی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێکی سه‌ردانه‌که و ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی دوو لایه‌ن ئاماده بکه‌ن پێکه‌وه لە په‌یوه‌ندیدان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "سکای پرێس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment